شه‌وی ڕابردوو به هۆكارێكی نادیار ئاگر له كارگه‌یه‌كی پڕۆتۆكمیاوی ئێرانی له به‌نده‌ری ماهشه‌هر له باشووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته كه‌وتۆته‌وه و میدیاكانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو هێرشی كردۆته‌سه‌ر كارگه‌كه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی (میهر)ی ئێرانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه: ئاگر له ناوچه‌یه‌كی ئابووری بۆ پڕۆتۆكمیاوی له به‌نده‌ری ماهشه‌هر كه‌وتۆته‌وه و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش توانیویانه ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندانجار ئاگر له كۆمپانیا و كارگه‌كان له چه‌ند شارێكی ئێران كه‌وتبووه‌وه به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه‌كانی قووم و ئه‌سفه‌هان و قه‌زوین، به‌ڵام تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه.
لای خۆیه‌وه ماڵپه‌ری (ئاوا توده‌ی) كه ماڵپه‌ڕێكی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانه بڵاوی كردۆته‌وه: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئاگره‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی كارگه‌ی پڕۆتۆكمیاوی به‌نده‌ری ماهشه‌هر به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه كه‌وتۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی سوپای پازدارانی ئێران له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه و نه‌یانهێشتووه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بزانرێ و بڵاو بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.