په‌یمانگه‌یه‌كی گه‌ردوونی له وڵاتی میسڕ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانیان سبه‌ی شه‌موو یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه.
په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ تۆژینه‌وه‌ی گه‌ردوونی له میسڕ ئاشكرای كرد: ديارده‌ی نه‌بینینی مانگ له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژ ده‌ركه‌وتووه و بێگومان به‌یه‌كه‌وه‌ش ئاوا ده‌بن، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه سبه‌ی شه‌موو یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانه.
جێی باسه بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی وه‌قفی سوننه بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بده‌ن، ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه مانگ بینرا ئه‌وا سبه‌ی شه‌موو یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت و ئه‌گه‌ریش نه‌بینرا ئه‌وا یه‌كشه‌م ده‌بێته ڕه‌مه‌زان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.