Erbil 38°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:03

عێراق و توركیا له‌سه‌ر پرسی به‌شه‌ ئاوی دیجله‌ كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوای عێراق ئاشكرای كرد كه‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی له‌سه‌ر پرسی ئاوی دیجله‌ له‌ شاری به‌غدا كۆبوونه‌یه‌كی باڵا ئه‌نجام بده‌ن.

مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوای عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌ دوای مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ ئۆرۆغلۆ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی توركیا له‌سه‌ر پرسی به‌شه‌ ئاوی ڕووباری دیجله‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ شاری به‌غدا ئه‌نجام بده‌ن.

ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ به‌ردانه‌وه‌ی پرسی به‌شه‌ ئاوی عێراق له‌ ڕووباری دیجله‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی ڕووباره‌كه‌ له‌ وڵاتی توركیا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ توركیا له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی دروستكردنی چه‌ندان به‌نداو له‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌ به‌شه‌ ئاوی ڕووباره‌كه‌ بۆ عێراق به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كان دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ دروست كردووه‌.

 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.