Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 05:23

كازمی بۆ منداڵه‌ بێ باوكه‌كان: ئێوه‌ سه‌ركرده‌كانی داهاتووی عێراقن

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ڕۆژی منداڵانی بێ باوكی عێراقی و عه‌ره‌بیدا ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك منداڵی بێ باوك ڕێكخست و پێی گوتن كه‌ ئێوه‌ ده‌بن به‌ سه‌ركرده‌كانی داهاتووی عێراق.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه‌: ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ باخچه‌ی زه‌وڕا له‌ شاری به‌غدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی منداڵانی بێ باوكی عێراقی و عه‌ره‌بی بۆ كۆمه‌ڵێك منداڵی بێ باوك ڕێكخراوه‌ و تێیدا منداڵه‌كان چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ وته‌یه‌كدا دڵخۆشی خۆی به‌ چاوپێكه‌وتنی منداڵه‌كان ده‌ربڕیوه‌ و پیرۆزبایی لێكردوون به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی بێ باوكان و هه‌روه‌ها مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزیش.

مسته‌فا كازمی به‌ منداڵه‌كانی گوتووه‌: ئێوه‌ سه‌ركرده‌كانی داهاتووی عێراقن، بۆیه‌ پێویسته‌ چاوتان له‌سه‌ر خوێندن بێت و سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كان تێپه‌ڕێنن تا له‌ داهاتوودا خزمه‌تی وڵاته‌كه‌تان عێراق بكه‌ن.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ منداڵه‌ بێ باوكه‌كان به‌رپرسیاره‌تی حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تن و پێویسته‌ كه‌شێكی ئارام و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن به‌تایبه‌تیش كه‌ ئێستا عێراق به‌ دۆخێكی خراپی شه‌ڕ و تیرۆر و ناخۆشیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان ژه‌مه‌ نانێكی خواردووه‌ و گوێی له‌ چیرۆكه‌كانیان گرتووه‌ و دواتریش به‌یه‌كه‌وه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر ڕووباری دیجله‌ بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵیاندا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.