دەزگای سەتەلایتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی وێنەگری نووسینگەی سۆران- کوردستان تیڤی هەڵمەت ساڵح بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی دەکات.
دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی ـ سۆران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ڕادەگەیەنێت، بۆ کۆچی دوایی هاوسەری هاوکارمان (هەڵمەت ساڵح) وێنەگری نووسینگەکەمان.
دوای ئەوەی لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەماڵەکەیدا، خێزانی و دوو لەمناڵەکانی سووتان و بۆ چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر خەوێنران.
دوای یەک هەفتە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی هاوسەرەکەی گیانی لەدەست دا و دوو لە مناڵەکانیشی لەژێر چاودێریدان، کە بچووکەکەیان تەمەنی شەش مانگە.
لە یەزدان دەپاڕێینەوە، گیانی هاوسەرەکەی لە بەهەشت بێت و زامی مناڵەکانیشی بەزوویی ساڕێژبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.