سێ وڵاتی ئاسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە.
وڵاتانی مالیزیا، ئەندەنووسیا و برۆنای ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوویان بە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان چاوەڕێن بۆ بینینی چاودێری مانگ، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەر ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لێژنەی بینینی مانگ چاودێری مانگیان کردووە و مانگیان بینیوە، بەپێی بەڵگە شەرعییەکان سبەی شەممە وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرا.
هەروەها وەقفی سووننی عێراق و سعوودیە و سبەی شەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.