Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 17:03

سعوودیە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری کرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هەینی سعوودیە سبەی شەممەی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد.

لە شاری سەدیری سعوودیە مانگ بینراوە و سبەی شەممە وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری کرا.  

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان چاوەڕێن بۆ بینینی چاودێری مانگ، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ کاتژمێر 06:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی  لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان چاودێری مانگ دەکەن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ په‌یمانگه‌یه‌كی گه‌ردوونی له‌ وڵاتی میسڕ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه‌ به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانیان سبه‌ی شه‌ممە یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.