سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "لە خودای مەزن نزاکارم کە هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری لێبوردەیی و ئاشتەوایی ."
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن نزاکارم کە نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات و هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری لێبوردەیی و ئاشتەوایی .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.