Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 05:22

سیستانی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری کرد

کوردستان TV
100%


مەرجەعیەتی باڵای شیعە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مانگ بە چاو نەبینراوە سبەی شەممە تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت.

ڕاشیگەیاند: بەم هۆیەوە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان و وەقفی سووننی عێراق سبەی شەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.