کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممە، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممەی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی خستەڕوو کە بەمشێوەیە:-
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای هەولێر:-
ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو خێرایی با لەنێوان ( 5 — 10 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین (8 — 10) کیلۆمەتر ، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 13 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگاری سلێمانی:-
ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو دەبێت، خێرایى با لەنێوان (10— 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (8 - 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 14 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگاری دهۆک:-
ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو دەبێت، خێرایی با لەنێوان (5- 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین (8 - 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 14 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگاری هەڵەبجە:-
ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، خێرایى با/ لەنێوان ( 5 - 10) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (8 -- 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 12 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگاری کەرکووک:-
ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێراىی با لەنێوان (10 — 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین ( 8 ـــ 10 ) کیلۆمەتر، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 15 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 28 پلەى سیلیزى دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.