Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 05:28

چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی خستەڕوو

کوردستان TV
100%


چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو ھەینی دەستپێشخەری بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خستەڕوو.

 دوای دەستپێشخەرییەکەی سەدر کە مۆڵەتی بە هەموو لایەنە سیاسییەکان دا بۆ ماوەی 40 ڕۆژ بۆ پێکهێنانی حکوومەت چوارچێوەی هەماهەنگی کە بەشداربوون لە پەکخستنی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەستپێشخەرییەکی بۆ پێکهێنانی حکوومەت خسەتەڕوو.

چوارچێوەکە دەستپێشخەرییەکەی لە چەند خاڵێکدا بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ خستووەتەڕوو کە ئەمانەن:-

1-  پابەندبوون بە دەستوور و پێکھێنانی هاوپەیمانی لەنێوان سەدر و هاوپەیمانەکانی و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ دڵنیابوون لە مافی پێکهاتەکان و مافە نیشتمانییەکانی پێکھاتەکانی دیکە لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە.

2- دوای ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییە گەورەکە بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەپێی مەرج و پێوەرە پێویستەکانی وەک کارامەیی و دەستپاکی و سەربەخۆیی لە ڕێگەی لیژنەیەکی هاوبەشی چوارچێوەی هەماهەنگی و کوتلەی سەدرەوە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.

3- لە ماوەیەکی دیاریکراو لەسەر بەرنامەی حکوومەت ڕێککەوتن بکرێت و بە هەماهەنگی جێبەجێ بکرێت.

4- لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئۆپۆزسیۆن چاودێری حکوومەت دەکات و هەڵەکان و زیادەڕۆییەکانی دەستنیشان دەکات، ئۆپۆزیسیۆن دەتوانێت بەشێوەیەکی گونجاو کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات و داکۆکی لە مافە یاساییەکان بکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.