Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 05:25

سەرۆكی ئۆكڕاینا دوو لەفەرماندە سەربازییەكانی بە خیانەتكار تۆمەتبار دەكات

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی هەواڵێكی پێگەی تۆڕی رادیۆیی ئێن بی ئار،ڤلودیمێر زیلینسكی،سەرۆكی ئۆكراینا پلەی سەربازی لە دوو فەرماندەی سوپای ئۆكرانیا وەرگرتۆتەوە بە خیانەتكار تۆمەتباری كردوون.
 هاوكات سەرۆكی ئۆكراینا رایگەیاندووە كە ئەو دوو سەركردەیە چیدیكە وەك ژەنەراڵ نامێننەوە.
ڤلودیمێر زیلینسكی روونی نەكردۆتەوە كە هۆكاری وەرگرتنەوەی پلەی سەربازی ئەو دوو فەرماندەیە چییە،تەنها ئاماژەی بەوەداوە كە ئەوانە چیدیكە وابەستەی ئۆكڕاینا نین.
هەروەها سەرۆكی ئۆكڕاینا رایگەیاندووە كە كاتی ئەوەی نییە لە ئێستادا مامەڵە لەگەڵ ئەو خیانەتكارانە بكات، بەڵام دواتر سزایان دەدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.