لهمانگی رابردوو، لانی كهم 33 كۆڵبهر و كاسبكار له سنوورهكانی كوردستانی ئێران بهتهقهی ڕاستهوخۆی هێزه ئهمنییهكان بوونهته قوربانی.
ڕێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراومان، لە ماوەی مانگی سێی 2022 دا، لانی کەم 33 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران یان کوژراون، یان بریندار کراون کە 43%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا 2 کۆڵبەر کوژراوە و 31 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.
ههنگاو ئاماژه بهوهشدهكات، زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە 28 حاڵەت بووە.
چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون:
تەقەی ڕاستەوخۆ: 14 حاڵەت (1کوژراو و 13 بریندار) کە دەکاتە 43% ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: 3 حاڵەت (1 کوژراو و2 بریندار) کە دەکاتە 9%ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: 16 حاڵەت (16 بریندار) کە دەکاتە 48%ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان:
پارێزگای ئورمیە: 2 حاڵەت (1 کوژراو و 1 بریندار)
پارێزگای سنە: 3حاڵەت (1 کوژراو و 2 بریندار)
پارێزگای کرماشان: 28 حاڵەت (28 بریندار)
ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە:
هەنگی سنووری: 13 حاڵەت (1 کوژراو و 12 بریندار)
هێزی ئینتزامی: 1 حاڵەت (1بریندار)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.