هەواڵگری سەربازی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردۆتەوە هێزەكانی ئۆكڕاینا لەبەرامبەر كشانەوەی هێزەكانی رووسیا لە دەوروبەری كێیڤی پایتەخەت بەرەو پێش دەڕۆن.
هەروەها وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەڵێت: راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە هێزەكانی رووسیا لە فڕۆكەخانەی هۆستومێل لە نزیك پایتەخت كشانەوەتەوە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەشڵێت: هێزەكانی ئۆكڕاینا توانیویانە لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكە رێگای سەرەكی لە رۆژهەڵاتی خاركیڤ دوای شەڕێكی سەخت كۆنتڕۆل بكەن.
لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی نێوریۆك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوەكە كە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ هاوپەیمانەكانی كار بۆ ئەوە دەكات تانكی دروستكراوی رووسیا رەوانەی ئۆكڕاینا بكات بۆ ئەوەی هێلەكانی بەرگری لە دۆنباس بەهێز بكات.
هێزەكانی ئۆكڕاینا لەبەرامبەر كشانەوەی سوپای رووسیا بەرەو پێش دەڕۆن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.