Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:29

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیپی شیكاگۆ بۆڵز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی لۆس ئەنجلۆس كلیپێرز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا، تیپی شیكاگۆ بۆڵز بە سەدوسیی و پێنج خاڵ بەرامبەر بە سەدوسیی خاڵ لە تیپی لۆس ئەنجلۆس كلیپێرزی میوانی بردەوە.
لەم یاریەش یاریزانانی هەردوو تیپ لە ڕكابەریەكی بەهێزی یەكتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵەكان، تا لە ماوەی یاساییدا، هەردوولا بە سەد و هەژدە خاڵ بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون.
 لە ماوەی زیادكراویشدا، یاریزانانی شیكاگۆ بە تەواوی كۆنتڕۆڵی یاریان كردو ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە جیاوازی پێنج خاڵ بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد كە ئەمەش دووەم سەركەوتنی لەسەریەك و چل و پێنجەمین بردنەوەی تیپەكە بوو لەم وەرزەی ئێن بی ئەی، یاریزان دیمار دیرۆزان ڕۆڵێكی كاریگەری لەم بردنەوەی شیكاگۆ بینی و پەنجا خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، نیكۆلا ڤوسێڤیچی هاوكارەكەشی بیست و دوو خاڵی دیكەی بۆ میواندارەكان بەدەستهێنا، لەبەرامبەریشدا، یاریزان ڕێجی جاكسۆن سیی و چوار خاڵی بۆ كلیپێرز تۆماركردو تیپەكەشی چلەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.