یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا خه‌ڵاته‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ری ڕاگه‌یاند، به بڕیاری فیفا، هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌شداربووی مۆندیال بڕی یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دۆلاری پێده‌به‌خشرێت، ئه‌ویش بۆ دابینكردنی پێداویستیی و ئاماده‌كاری بۆ ڕكابه‌رییه‌كان.
بڕی خه‌ڵاته‌كانیش به‌م شێوه‌یه دیاری كراوه، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی نازناوی جامی جیهان ده‌باته‌وه، به بڕی چل و دوو ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م به سیی ملیۆن و پله‌ی سێیه‌م به بیستوحه‌وت ملیۆن و پله‌ی چواره‌میش به بیستوپێنج ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێن، ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی ماڵئاوایی ده‌كه‌ن، حه‌ڤده ملیۆن دۆلار وه‌ك دیاری وه‌رده‌گرن.
هاوكات ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی ده‌گه‌نه قۆناغی شازده‌و له‌م قۆناغه ده‌چنه ده‌ره‌وه به بڕی سێزده ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێن، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌شی كه له قۆناغی یه‌كه‌م ماڵئاوایی ده‌كه‌ن خه‌ڵاتێك به بڕی نۆ ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.