له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و مه‌ترسیه‌كان د. محەمەد شاکـر ـ ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند :
حاڵەتی چه‌قبه‌ستووی سیاسی به‌رده‌وامه، ئه‌و رێژه‌یه‌ی ئه‌ندامان نه‌توانرا ژماره‌كه ته‌واو بكرێت ، چاوه‌ڕوان ده‌كرا هه‌موو سه‌ربه‌خۆكان ئاماده‌بن، به‌ڵام دیاره هه‌ندێك له‌و ئه‌ندامانه داخیل بوون و به‌شداربوون، به‌ڵام به‌شێكیان له‌ژێر كاریگه‌ری چوارچێوه یان پشتیوانی‌یان بۆ ئه‌وان به‌شداری دانیشتنه‌كه نه‌بوون .
پارتی و هاوپه‌یمانی سیاده ئه‌وانیش به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد و پشتیوانی خۆیان نیشاندا بۆ تویته‌كه و به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به‌و ژماره‌یه‌ی كه هه‌یانه حكوومه‌ت پێك بهێنن، كه‌واته دووباره دێنه‌وه لای سه‌دریه‌كان .
عەلی فەیلی ـ چاودێری سیاسی لای خۆیه‌وه ئه‌و تویته‌ی سه‌در تۆپه‌كه‌ی خسته گۆره‌پانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌و لایه‌نه ئاماده نیین تاكو ئێستا هه‌رچه‌ند ناتوانن بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ش هیچ شتێك بكه‌ن و حكوومه‌ت پێك بێنن. یارییه‌كه به ده‌ست خۆمان نییه یاریزانی هه‌رێمی رۆڵی زۆر ده‌بینێت، بۆیه چاره‌سه‌ركردنی زۆر ئاسان نییه.
پرۆسه‌ی سیاسی عێراق سێ گرێیه ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام ئێستا كێشه‌كه واتا گرێیه‌كه له سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه یه‌كلا بكرێته‌وه ، سه‌رۆك كۆمار كێشه نییه به یه‌ك كاندید كورد به‌شداری بكات یان 2 كاندید .
ده‌رچه‌ی سیاسی له ده‌ست موقته‌دا سه‌دره ، پێویستیشه دڵنیایی بداته ئێران كه به رژه‌وه‌ندی ئێران له عێراق دووچاری زیان نابێته‌وه ، ئه‌وكات ده‌كرێت حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی دابمه‌زرێت ، به‌وه‌ی ئێران ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بنێرێته‌وه ناو پرۆسه‌كه .
سامـی رێکـانی ـ مامۆستای زانکۆ لای خۆیه‌وه روونیكرده‌وه ، كه سه‌در تۆپی خسته گۆره‌پانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ، ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه ئاژاوه گێڕ نیه ، كه‌سێكی ئاشتیخوازه ، رێگایدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌ت پێك بهێنن ، نیشانی‌دا كه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كردووه، په‌یامێكه كه هیچ رێگە نییه، ته‌نها گه‌یشتنه به چاره‌سه‌رێك، خزمه‌تی گه‌لانی عێراق بكرێت.
كێشه‌ی عێراق، شێوازی ته‌وافوقییه كه هه‌موو لایه‌ك به وڵاتانی هه‌رێمه‌وه رازیبوون له سه‌ری ، كه فه‌شه‌لی به پرۆسه‌ی سیاسی هێنا ، ئێستا هه‌وڵ له ئارادایه حكومه‌تێكی رزگاری نیشتیمانی دوور له ده‌ستتێوه‌ردانی هه‌رێمی دابمه‌زرێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.