کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە پلەکانی گەرما پلەیەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای سەرجەم پارێزگاکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای هەولێر:
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەنێوان (5—15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێ، مەوداى بینین (8 — 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 14 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 32 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای سلێمانی:
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت خێرایى با/ لەنێوان (5—15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (8 - 10) کیلۆمەتر و نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو و 14 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 30 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای دهۆک:
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، خێرایى با لەنێوان (5—10 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ (9 - 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 14 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای هەڵەبجە:
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەنێوان (5—15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەوداى بینین/ (8 -- 10) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 13 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشی پێشبینیکراوی پارێزگای کەرکووک:
لەنێوان (5—15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، مەوداى بینین/ ( 8 ـــ 10 ) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 15 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 35 پلەى سیلیزى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.