Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 05:33

سەرۆكی ئۆكرانیا : سەربازانی ڕووسیا دوای كشانەوەیان تەرمەكانیش مینڕێژ دەكەن

کوردستان TV
100%

ڤلۆدیمیر زێڵێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا سەربازانی ڕووسیا تۆمەتبار دەكات بەوەی بە ئەنقەست ناوچەكانی باكوری ئۆكرانیا مینڕێژدەكەن لە كاتێكدا دەكشێنەوە یان لەلایەن هێزەكانی ئۆكرانیاوە پاشەكشێیان پێدەكرێت.
زێڵێنسكی بەبێ ئاماژەكردن بە هیچ بەڵگەیەك دەڵێت " لە باكوری وڵاتەكەمان داگیركەران دەردەچن. پرۆسەكە خاوە بەڵام هەستی پێدەكرێت. لە هەندێك شوێندا بەشەڕ دەردەكرێنە دەرەوە. لە شوێنەكانی تریشدا خۆیان دەكشێنەوە.
گوتیشی : ئەوان ناوچەكان بۆمبڕێژدەكەن. خانووەكان مینڕێژكراون، كەرەستەكان مینڕێژكراون تەنانەت تەرمەكانیش مینڕێژكراون.
سەرچاوە / دەنگی ئەمریكا + رۆیتەرز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.