شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایدهگهێنێت، له هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه و ده‌چێته سه‌رووی 35 پله‌وه.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ یەک شەمە 3 ی نیسان، ئاسمانی پارێزگاكانی ھەرێم بە زۆری ساماڵێکی ناروون دەبێت و لەئەنجامی قوڵبوونەوەی زیاتری سەنتەری بارستە ھەوا گەرمەکە لەسەر ناوچەکە پلەی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەڕاورد بە دوێنێ بەرزتردەبێتەوە.
راشیگه‌یاندووه، پلەی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، ( سلێمانی 31 بە 17، ھەولێر 32 بە18 پلە، دھۆک 31 بە 16 پلە، ھەڵەبجە 31 بە16 پلە، کەرکوک 34 بە 19پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان37 بە 19 پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین 30 بە17 پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران 28 بە15 پلە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.