ھاتوچۆی گەرمیان سكاڵای یاسایی لە دژی ئەو كەسانە تۆمار دهكات، كە ھێرشیان كردبووە سەر ترافیك لایت و كەرەستەكانی ھاتووچۆ لە قەزای كەلار.
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی لە رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 31-3-2022، لە كاتی كۆتایی هاتنی یاری نێوان دوو یانەی وەرزشی لە یەكێك لەیاریگاكانی قەزای كەلار، كۆمەڵێك بەناو هاندەر لەپاش تەواووبونی یارییەكە هێرشیان كردە سەر ماڵی گشتی كە پێكهاتبوو لە ترافیك لایت و كەرەستەكانی هاتووچۆ، لە یەكێك لە فلكەكانی نزیك لەو یاریگایە و دوور لەهەموو بەهایەكی نیشتمانی نزیكەی 15 گڵۆپی ترافیك لایتیان شكاند.
هاتووچۆی گهرمیان ئاماژەی بەوەشكردووە: بۆ ئەومەبەستە لە دادگای لێكۆڵینەوە سكاڵای یاسایی خۆمان لە دژی ئەنجامدەرانی ئەو كارە تۆمار كرد و دادوەری لێكۆڵینەوەش كۆنووسی بۆ كەیسەكە كردەوە و بەپێی مادەی 477 لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 فەرمانی راگرتنی بۆ ژمارەیەك لەو كەسانە دەركرد.
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان ئهوهشی خستووه ڕوو: هۆكاری دواخستنی ئەم راگەیەندراوە لەبەر پاراستنی سەلامەتی لێكۆڵینەوە و دروست دەرخستنی راستییەكان بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.