له هه‌فته‌ی سییه‌می خولی ئیسپانیا‌و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خوله‌كه‌دا، كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی سیڤیلیه ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی بارسێلۆنا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكرد، لوك دی یۆنگی هۆڵه‌ندی به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پێكهاته‌ی بارسا دبڕاوه.
هاوكات هه‌ردوو یاریزان ئانسۆ فاتی و ساموێل ئومتیتی به‌هۆی چاك نه‌بوونه‌وه‌ی پێكانیان له ڕیزی تیپه كاتالۆنیه‌كه دابڕاون و به‌شداری له یاری ئه‌م شه‌و ناكه‌ن.
له گه‌ڕی پێشووی لالیگا، بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له یاری كلاسیكۆ به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له ڕیال مه‌دریدی ڕكابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی برده‌وه، ئێستاش بارسا به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوچوار خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه، سیڤیلیه‌ش به په‌نجاوحه‌وت خاڵ له پله‌ی دووه‌مه‌و به جیاوازی سێ خاڵ له‌پێش بارسێلۆنا دێت، بۆیه له‌م یاریه‌دا ڕكابه‌ری نێوان هه‌ردوو یانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌م ده‌بێت.
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا میوانداری سیڤیلیه ده‌كات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.