له گه‌ری سییه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگی یانه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی سێلتافیگۆی میوانداری به‌ده‌ست هێنا .
یارییه‌كه له‌سێلتاو له‌سه‌ر یاریگای بالایدۆس ئه‌نجام درا . له خوله‌كی نۆزده كه‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ره‌نسی سوودی له لێدانێكی سزا بینی و یانه‌ی شاهانه‌ی له گێمی یه‌كه‌م پێشخست .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو دوو مانوێل نۆلیتۆ گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا ، له خوله‌كی حه‌فتا ناوبژیوان دووه‌م لێدانی سزای بۆ ریال مه‌درید هه‌ژمار كرد‌و كه‌ریم بنزیمه گۆلی دووه‌می تۆمار كرد‌و كه هاوكات گۆلی بیست و چواره‌مینی یاریزانه‌كه‌یه له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه تۆماری بكات و له پێشه‌نگی گۆلكاران دێت .
یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و رالگ مه‌درید بیست‌و یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و به شه‌ستو شه‌ش خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد، یانه‌ی سێلتافیگۆش تووشی دوازده‌مین دۆراندن هات و به سی و شه‌ش خال له پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.
له‌لالیگادا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سێڵتاڤیگۆ تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.