Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 05:22

جیاوازی رۆژوو گرتن له‌ ئایینه‌كانی ئیسلام، مه‌سیح، یه‌هوود دا

کوردستان TV
100%

رۆژووگرتن له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام:
رۆژووگرتن له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام فه‌رزكراوه‌ به‌ده‌ركه‌وتنی مانگ ده‌بێت  له‌و كاته‌ واز له‌( خواردن و خواردنه‌وه‌ و سه‌رجێی) ده‌هێنرێت،له‌كاتی بانگدانی شێوان خورادن و خواردنه‌وه‌و سه‌رجێی ئاسایی ده‌بێت.
شه‌وانیش له‌مزگه‌وت رۆژووانان له‌ مزگه‌وت خه‌ڵوه‌ت ده‌گرن ده‌ست به‌ زكرو دوعا كردن ده‌كه‌ن له‌ دوای 30 رۆژ به‌ رۆژوو بوون جه‌ژنی ره‌مه‌زان دێت ئه‌م سیفه‌ته‌ له‌ ئایینه‌كانی تر بوونی نییه‌.
ئیمامی ئه‌بو ئه‌حمه‌د غه‌زالی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی  رۆژوو گرتن ده‌ڵێت: رۆژوو گرتن سێ پله‌ی هه‌یه‌: به‌رۆژوو بوونی گشتی، به‌رۆژوو بوونی تایبه‌تی، به‌رۆژوو بوونی تایبه‌تی تایبه‌تی، به‌رۆژوو بوونی گشتی واز هێنان له‌ هه‌موو  خوادرن و خواردنه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌زوئاره‌زووه‌كان ، به‌ڵام  به‌رۆژوو بوونی تایبه‌ت بریتی له‌ واز هێنان له‌ هه‌موو شتێكی پۆزه‌تیف كه‌له‌رێگه‌ی (گوێگرتن ، زمان ، ده‌ست ، پێیه‌كان ) ده‌بێت، هه‌رچه‌ند به‌رۆژوو بوونی تایبه‌ت تایبه‌ت بریتییه‌ له‌ به‌رۆژوو بوونی دڵ بۆ هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ئایین.
به‌رۆژوو بوون له‌ ئایینی یه‌هوودی:
فه‌رزییه‌ی به‌رۆژوو بوون له‌ كۆنترین یاساكانی ئایینی یه‌هوودییه‌ دوای پێشكه‌ش كردنی قوربانی به‌ "هیكل" پاش له‌ ناوچوونی بووه‌ نوێژی یه‌هوودی ،چه‌مكی به‌رۆژو بوون له‌لای یه‌هوودییه‌كان بۆ ئه‌و مێژووییه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ باو باپیرانی هه‌ر له‌ نه‌خۆشی و نه‌هامه‌تی ژیاون واته‌ هه‌رخه‌م و په‌ژاره‌ به‌شیان بووه‌  له‌ هه‌مان كاتدا دژاییه‌تی گه‌لانیان كردووه‌.
رۆژووگرتن له‌لای یه‌هوودییه‌كان دوو جۆره‌:

1- رۆژوو گرتنی تاكی (كه‌س) پێده‌گوترێت یان رۆژیگرتنی دیل پێده‌گوترێت له‌ حاڵاتی خه‌م و په‌ژاره‌ی تاكه‌ كه‌سی یاخود له‌ تێرامانی كه‌سێك له‌ كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رۆژ ده‌بێت.

2- رۆژووگرتن به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌مه‌شیان جێگر نیه‌ له‌و كاته‌ به‌ رۆژ ده‌بن كه‌ روداوێكی خه‌مه‌وای رووبدات هه‌موویان توشی دڵه‌راوكێ بكات وه‌ رۆژگرتنی دوریینه‌وه‌ یان هێرشی كولله‌ بۆ دغڵودان یان له‌كاتی دۆراندنی شه‌ڕه‌كان.

له‌لای یه‌هوودییه‌كان رۆژ ووگرتنێكی تریش په‌یدابووه‌ پێده‌ڵێن رۆژووگرتنی "بێده‌نگی" رۆژه‌كه‌ش بریتیه‌ له‌ تۆبه‌كردن و په‌شیمانی له‌و قسه‌ نه‌شیاواو نه‌به‌جێیانه‌ی له‌ رێگه‌ی زمانه‌وه‌ كسه‌كه‌ كردوویه‌تی، ئه‌م جۆره‌ رۆژوگرتنه‌ له‌ ئاییه‌نه‌ كۆنه‌كانیشدا هه‌بووه‌.

له‌ قورئانیشدا ئاماژه‌ به‌ رۆژووگرتنی بێده‌نگی كراوه‌ كاتی له‌سه‌ر زمانی مه‌ریم {إِنِّی نَژَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْمًا فَڵنْ أُكَلِّمَ الْێوْمَ إِنْسِیًّا} له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ده‌قه‌كانی ته‌ورات ئاماژه‌ی پێكراوه‌ ( جله‌كانی خۆی دڕاندووه‌ و جه‌سته‌ی خۆی پێ وشك كردوه‌ به‌ رۆژی ببوه‌ و به‌بێده‌نگی رۆیشتووه‌ .
له‌ دیلی بابلی یه‌هوودییه‌كان چوار رۆژ به‌ رۆژوو بوون:
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین كه‌یه‌هوودییه‌كان دوو رۆژ مێریا هه‌یه‌( ئایینی) و (مه‌ده‌نی).
1-به‌رۆژوو بوون له‌ مانگی چوار له‌ ته‌مووزدا: له‌ یادی تێكشكانی ئۆرشلیم و هیكل (587 پ.ز) به‌ڵام دوایی وازیان له‌و رۆژو گرتنه‌ هێنا دوای ئه‌وه‌ی هیكلیان دروستكرده‌وه‌.
2-به‌ رۆژوو بوونی مانگی پێنج له‌ ئابدا به‌پێی رۆژمێری ئاینی یه‌هوودی.
3-به‌ رۆژووی بوونی مانگی حه‌وت له‌ مانگی تشری به‌پێی رۆژمێری ئاینی یه‌هوودی .
4- به‌ رۆژوو بوونی مانگی هه‌شت له‌ مانگی تبیتو به‌پێی رۆژمێری ئاینی یه‌هوودی .
 هه‌ندێ له‌پیاوه‌ ئایینه‌كان به‌ رۆژوو بوونی ئه‌و رۆژانه‌یان به‌ ئه‌رك و فه‌رز زانییوه‌ دوای هه‌ندێ رۆژی تر هه‌یه‌ كه‌ بۆ یادكرنه‌وه‌ی رۆژانی تایبه‌تیان داناوه‌ وه‌كو رۆژانی كاره‌سات، به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵكی جێبجه‌جێیان نه‌كرد.
ئه‌و رۆژوو گرتنه‌ی له‌لای یه‌هودییه‌كان باوه‌ له‌ ته‌ورادتیش هاتووه‌ بریتی له‌ رۆژوو گرتنی چله‌   پێغه‌مبه‌ر موسا سه‌لامی خوای لێبت  كه‌چل رۆژ و چل شه‌و نانی نه‌خواردوه‌ و ئاوی نه‌خورادۆته‌وه‌.
 تێبینی له‌ ده‌قی ته‌ورات هاتووه‌:
ا-رۆژوو گرتنی موسه‌وی بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ خودا نزیك بێتوه‌ وه‌حی بۆ بێت.
ب-له‌ ده‌قه‌كه‌دا رۆژووگرتنی چله‌ی له‌سه‌ر گشتی خه‌ڵك فه‌رز نه‌كردوه‌ ، به‌ڵام نه‌ساری به‌ پشبه‌ست به‌م ده‌قه‌ له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی فه‌رز كردوه‌.
ج- پێغه‌مبه‌ر موسا سه‌لامی خوای لێبێت خواردن و خواردنه‌وه‌ی نه‌خواردوه‌ به‌ڵام یه‌هووده‌كان و نه‌سارییه‌كان پابه‌ند نه‌بوون .
د- ئه‌م چل رۆژه‌ له‌ دقه‌كه‌ له‌ رۆژه‌كانی ساڵ ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌.
شێوه‌ی به‌ رۆژووبوون له‌لای یه‌هوودییه‌كان بریتیه‌ له‌ چارێكه‌ سعاتێك پێش رۆژ ئاوا بوون تا چارێكه‌سعاتێك له‌رۆژ ئاوابوونی رۆژی دوایی هیچ شتێك ناخۆن و ناخۆنه‌وه‌ و قژیان چاك ناكه‌ن، سه‌ر ناشۆن، جگاره‌ ناكێشن: ددانه‌كانیان پاك ناكه‌نه‌وه‌ واته‌ 25 سعات له‌سه‌ر یه‌كتر پێده‌ڵێن: عاشورای یه‌هود تائێستاش به‌رده‌وامه‌.
به‌ڵام به‌ رۆژوو بوونی بچووك له‌ به‌ربایانه‌وه‌ تا رۆژ ئاوابوون هیچ شتێك ناخۆن و ناخۆنه‌وه‌ تاراده‌ییه‌ك وه‌كو ره‌مه‌زانی ئیسلامه‌.
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره‌ له‌لای یه‌هوودییه‌كان له‌دوای پێغه‌مبه‌ر موسا سه‌لامی خوای لێبێت له‌ كات و ساتی به‌رۆژوو بوون جیاوازن له‌م دواییه‌دا له‌سه‌رده‌می نوێی رۆژی گرتن به‌ فه‌رزكردن دانانێن، له‌ گه‌ڵ نوێژ و ورۆژگرتن راستگۆی یه‌كێكه‌ له‌ بنماكانی سه‌ره‌كی دینه‌كه‌یان. 
رۆژووگرتن له‌لای مه‌سیحییه‌كان:
به‌ بۆچوونی تیمی نه‌سارییه‌كان " مه‌سیح سه‌لامی خوای لێبێت رۆژووگرتنی فه‌رزنه‌كردوه‌ ته‌نیا رۆژووگرتنی گه‌وره‌ نه‌بێت" (رۆژی له‌ گوناح خۆش بوو" كه‌دوای جه‌ژنی لێخۆش بوون دێت .
له‌گه‌ڵ پیه‌دابوونی سه‌ره‌تاكانی یاساكانی كه‌نیسه‌ چوارچێوه‌ی رۆژوو و گرتن دیاری كرا كه‌نابێ نان بخورێت یاسای  شه‌ریعه‌تی كه‌نیسه‌ به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ به‌ پێی پێویست كات و شوێنی دیاری ده‌كات.
ده‌توانیین رۆژووگرتن له‌لای مه‌سیحییه‌كان به‌پێی تایفه‌كانی نه‌سرانی بۆ سێ به‌ش دابه‌ش بكه‌ین:
1-رۆژوو گرتن له‌ كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی:
رۆژووگرتن له‌لای ئه‌وان له‌ نه‌وه‌راستی شه‌و تا ناوه‌راستی رۆژ ده‌بێت له‌ ته‌مه‌نی 7 ساڵی تا ته‌مه‌نس 60 بۆ پیاوان بۆ ئافره‌تانیش تا ته‌مه‌نی 50 ساڵی ده‌بێت رۆژووگرتنی فه‌رزكراوی كاسۆلییكه‌كان: نابێ گۆشتی ئاژه‌ڵ و ماست و هێلكه‌(هێلكه‌، په‌نیر، شیرو، كه‌ره‌) له‌ رۆژانی چوارشه‌مه‌و هه‌ینی بخۆن.
كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی ده‌سه‌ڵاتی به‌ پیاوانی كه‌نیسه‌ده‌دات كه‌ كێ ببخشن له‌ ئه‌ركه‌ ئایینه‌كان له‌وه‌نه‌ش  رۆژووگرتن ، وه‌هه‌ر كه‌سێكیش تاوان بكات ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان هه‌یه‌ نه‌ك مانگ به‌ڵكو به‌ساڵ رۆژوو بگرن به‌م شێوه‌یه‌ یاسای كه‌نیسه‌ی جیهانی كاسۆلیكی ماییه‌وه‌ به‌وه‌ی رۆژووگرتن له‌ هه‌موو یه‌كشه‌مه‌یه‌ك و رۆژی قه‌دیس و هه‌فته‌ی لێخۆش بوون له‌گه‌ڵ رۆژانی داواكاری وه‌ هه‌موو رۆژه‌كانی شه‌ممه‌و هه‌ینی به‌رده‌وام بێت.
2- رۆژووگرتن له‌ كه‌نیسه‌ی ئارسۆزكسی رۆژهه‌ڵات:

كه‌نیسه‌ی ئارسۆزكسی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ  كاسۆلیكی هاورایه‌ له‌ رۆژوو گرتنی گه‌وره‌ به‌وه‌ی گرنگترین و درێژترین رۆژوو گرتنه‌ی كه‌ ماوه‌ی په‌نجا یان په‌نجاوپێنج رۆژه‌ به‌ڵام كاته‌كه‌ی له‌ساڵه‌كه‌دا دیار ناكات واته‌ به‌روارێكی دیاركراوی نییه‌ به‌ڵام ده‌بێ له‌رۆژی دووشممه‌ ده‌ست پێبكات، چه‌ندین رۆژی گرتنیتریش هه‌یه‌ وه‌كو:
1-رۆژووگرتنی چل رۆژ هه‌فته‌یه‌كیش پێش ئه‌و رۆژه‌ به‌رۆژو ده‌بن پێده‌ڵێن هه‌فته‌ی ئاماده‌باشی له‌دوایش هه‌فته‌یه‌كی تر به‌رۆژووده‌بن پێده‌ڵێن: هه‌فته‌ی ئازار.
ب-رۆژووگرتنی له‌دایك بوون ماوه‌ی 40 رۆژه‌ له‌ 25 نۆڤه‌مبه‌ر تا 6یه‌نایر ده‌بێت.
ج-رۆژووگرتنی عونسره‌ : كه‌نیسه‌ ئه‌نجامی ده‌دات له‌سه‌رده‌می په‌یامبه‌رانه‌وه‌ په‌یره‌و كراوه‌ رۆژكانی دیاری نه‌كراوه‌ به‌ڵام له‌ 11ی ئه‌یلول كۆتایی دێت.
د- رۆژوو گرتنی پاكیزه‌ ماوه‌ك په‌نجارۆژه‌.
ه-رۆژوگرتنی نه‌ینه‌وا ماوه‌كه‌ی 3 رۆژه‌ ، باوه‌ریان وایه‌ پێغه‌مبه‌ر یونی سه‌لامی خوای لێبێت رۆژوو گرتنی له‌ناوسكی حوت بووه‌.
و- كه‌نیسه‌ رۆژووگرتنێك تری هه‌یه‌ له‌ نێوان رۆژێك تا سێ رۆژدایه‌: پێیده‌ڵێن: رۆژووگرتنی براموت (ئاماده‌باشی) .
3-رۆژوو گرتن له‌ كه‌نیسه‌ی پرۆتستانتی:
كه‌نیسه‌ی پرۆتستانتی رۆژوو گرتنه‌كه‌ بۆ كه‌سه‌كه‌ جێدێڵێت كه‌ بۆخۆ بریار بدات بۆخۆی به‌رۆژوو بێت وه‌كو هه‌ستێكی خودی خۆی، ئه‌ركیش نیه‌ ئه‌گه‌ر به‌رۆژو بوو ده‌توانێت دوار رۆژو شكاندنی هه‌موو شتێك بخوات.
4- رۆژووگرتنی تایفه‌ی ئه‌رمن و قبتییه‌كان:
ئه‌مانه‌ هه‌موو له‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك رۆژانی چوراشممه‌و هه‌ینی  به‌رۆژوو ده‌بن ، ئه‌گه‌ر رۆژگرتنه‌كه‌  كه‌وته‌ نێوان لێخۆش بوون و به‌رزبوونه‌وه‌  10 هه‌فته‌ له‌ هه‌ر ساڵێك به‌ رۆژوو ده‌بن به‌م شێوه‌یه‌:
- دوای یه‌كه‌م یه‌كشه‌ممه‌ی له‌ جه‌ژنی سالوس.
- دوای جه‌ژنی ته‌جلی.
- دوای جه‌ژنی سه‌ڵیب له‌ ئه‌یلول.
- دوای سێزده‌مین یه‌كشممه‌ی له‌ جه‌ژنی سالوس.
- دوای بیست ویه‌كه‌مین له‌ جه‌ژنی سالوس.
- رۆژووگرتنی پێش جه‌ژنی له‌ دایك بوون.
رۆژوو گرتنی له‌دایك بوون.
- رۆژوو گرتنی تاڵ.
- رۆژوو گرتنی لێخۆش بوون.
له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێن: به‌ رۆژوو بوون عیبادتێكی رۆحییه‌ مه‌به‌ست ته‌نیا برسی بوون نییه‌ هه‌رچه‌ند جه‌سته‌ی مرۆڤ سوود له‌و به‌رۆژوو بوونه‌ ده‌بینێت.
خوای گه‌وره‌ ده‌فرمووێت: {ێا أَیُّهَا اڵّژِینَ ێمَنُواْ كُتِبَ عَڵیْكُمُ الصِّێامُ كَمَا كُتِبَ عَڵی اڵّژِینَ مِن قَبْلِكُمْ ڵعَڵّكُمْ تَتَّقُونَ}
سه‌رچاوه‌/   طریق الإسلام
ئا- كامران

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.