Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 05:34

ئەمریکا دەمامک و پۆشاکی خۆپاراستن لە گازی ژەهراوی و کەرەستەکانى دیكه‌ رەوانەى ئۆکراینا دەکات

کوردستان TV
100%


بەپێی ماڵپەڕی Politico، واشنتۆن هەستاوە بە رەوانەکردنى دەمامک و پۆشاک لە دژى گازی ژەهراوی و کەرەستەکانى تر بۆ ئۆکراینا. ئامانجیش، بۆ خۆپاراستنە لە دژى ئەگەرى بەکارهێنانى چەکی ناباو لە لایەن رووسەکانەوە لە دژى ئۆکراینەکان. ئەم هەنگاوەى ئەمریکا، وەک وەڵامدانەوەى داواکارى ئۆکراینا دێت، کە داوای کەلوپەلی خۆپارێزییان کردبوو لە دژى ئەگەرى پەلاماردانى چەکی کیمیایی لە لایەن رووسەکانەوە. 
ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانى لەوە دەترسن، کە ڤلادیمیر پووتین هەستێت بە فەرمانکردن بە بەکارهێنانى چەکی کیمیایی بۆ تێکشکاندنى بەرەنگاربوونەوە سەختەکەی ئۆکراینەکان. لە بەرامبەریشدا، کرێملین هەستاوە بە تۆمەتهەڵبەستن لە دژى ئەمریکا و ئۆکراینا دەربارەى لێدانی چەکی بایۆلۆجی و کیمیایی. ئەمەش، وایکردووە بەرپرسە ئەمریکییەکان بترسن لە پلانڕێژییەکی رووسیا بۆ ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنێک لەم بارەیەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش، ویلایەتە یەکگرتووەکان هەستاوە بە دەستەبەرکردنى ئۆکراینییەکان بە ماسک و پۆشاکی دژەگاز و چەند کەرەستەیەکی تر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.