Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 09:19

وەزارەتی خوێندنی باڵا سیڤی بۆ پۆستێكی باڵا راگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پۆستی سەرۆكی زانكۆی پۆلتكنیكی هەولێری راگەیاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لەچوارچێوەی ڕێنماییەكاندا پۆستی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر ڕادەگەیەنین هەر كەسێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی تێدایە، دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی پێشكەشكاراندا تۆمار بكرێت.
مەرجەكان بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆ:
1. هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.
2. نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
3. خزمەتی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.
تێبینیەكان:
- ئەو بەڕێزەی كە داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی زانكۆكەی بۆ ئەو چوار ساڵەی كە لە پۆستەكە بەردەوام دەبێت، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.
- دواین كات بۆ پێشكەشكردنی (C.V) و پوختەی ڕاژە تاكو كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (2022/4/11) ڕۆژی (دوشەمە) دەبێت.
- پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەی واژو كرابێت.
- هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی پێشكەشكردنی تێدایە، دەتوانێت  (C.V) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی پۆستەكان لە دیوانی وەزارەت لە ڕێگەی ئەم ئیمیلە ([email protected]) بنێرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.