بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردوَتەوەکەبەشی پۆلیسی قەرەداغو بنکەی پۆلیسی سەرچنار پێنج تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.
دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەسەیرانگاکانی سنوری قەزای قەرەداغ تەقەی کردبوو، توانرا دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغەوەدەستگیربکرێتو دەستیش گیرا بەسەر چەکێک لەجۆری کڵاشینکۆف کەتۆمەتبار تەقەی پێکردبوو
لەلایەکی دیکەوە دوای بڵاوبونەوەی گرتەڤیدیۆییەک لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کەچەند تۆمەتبارێک تەقەدەکەن، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران .
سەرئەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوەسەرجەم تۆمەتباران کەچوار کەسن لەسنوری بنکەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیربکرێن. دوای دەستگیرکردنیان دەرکەوت کەتۆمەتباران لەسنوری هاوینەهەواری دووکان تەقەیان کردووە.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیش گیرا بەسەر چەکێک لەجۆری کڵاشینکۆف کەبەتۆمەتباران بووە.
لەئێستاشدا هەریەک لەتۆمەتباران :
(ن، ه، ع) لەدایکبووی 2002 لەڕەگەز مێ بەناسنامەعەرەب
(خ، أ، ج) لەدایکبووی 1991 لەڕەگەزی مێ بەناسنامەعەرەب
(ک، ک، س) لەدایکبووی 1993 لەڕەگەز نێر بەناسنامەکورد
(ج، أ، س) لەدایکبووی 1989 لەڕەگەزی نێر بەناسنامەکورد
بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەڕاگیراونو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.