عادل كەریم لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، ئەگەر گاز و سووتەمەنی دیكە بۆ وەزارەتی كارەبا دابین بكرێت، ئەوا رەوشی كارەبا لە هاوینی داهاتوودا، باش دەبێت و گوتی: "پلانی خۆمان بۆ باشكردنی رەوشی كارەبا هەیە و ئومێد دەكەین لیژنەی دارایی دەرماڵە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان، دروستكردنی هێڵەكانی راكێشانی كارەبا و كڕینی بگۆڕ تەرخان بكات.
گوتیشی: تیمەكانمان سەرجەم كارەكانی نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبایان تەواو كردووە.
عادل كەریم راشیگەیاند كە پڕۆژەی بەستنەوەی تۆڕی كارەبا لەگەڵ توركیا تەواو كراوە، هەروەها ئاماژەی بەوەیش دا كە پڕۆژەی بەستنەوەی تۆڕی كارەبا لەگەڵ ئوردن لەژێر جێبەجێكردن دایە و گوتی: دانوستانەكان بەردەوامن لەبارەی بەستنەوەی تۆڕی كارەبا لەگەڵ كەنداو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.