Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 05:29

شازاده‌ی ئوردن ده‌ستبه‌رداری ناسناوه‌كه‌ی بوو

کوردستان TV
100%

شازاده‌ حه‌مزه‌ بن حوسێن شازاده‌ی ئوردن به‌یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری ناسناوه‌كه‌ی بوو و بۆ ئه‌مه‌ش نامه‌یه‌كی له‌ تویته‌ر بڵاو كرده‌وه‌.

شازاده‌ حه‌مزه‌ ڕایگه‌یاند: گه‌یشتمه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ بیروبۆچوونه‌ تایبه‌ته‌كانی من له‌گه‌ڵ داموده‌زگا هاوچه‌رخه‌كانی شانشینی ئوردن یه‌ك ناگرێته‌وه‌.

شازاده‌ حه‌مزه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌‌ كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری ناسناوی شازاده‌یی و بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی ئوردن ده‌بێت.

ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا شازاده‌ حه‌مزه‌ داوای لێبوردنی ئاراسته‌ی له‌ زڕ براكه‌ی شا عه‌بدوڵای دووه‌م شای ئوردن كردبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوتبووی كه‌ له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گوێی له‌ ڕووداوی فیتنه‌ی ئوردن ببوو.

شازاده‌ حه‌مزه‌ جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ ناماقووڵی ده‌رهه‌ق به‌ شا عه‌بدوڵای دووه‌م و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی ئوردن كردووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.