Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 07:40

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕوونکردنەوەیەکی  سەبارەت بە ھەواڵێکی ناڕاست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان بڵاوکردۆتەوە.

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەدا نووسیویەتی "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کەناڵی کەی ئێن ئێن، کە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی 3 بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت دواخراوە."

ھەروەھا نووسیویەتی "لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکوومەتە و وەزیری داراییش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینەڕوو."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.