Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:12

دەزگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی 63هەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%


پەیامی دەزگای رۆشنبیری پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی 63هەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی رۆژنامەی (خەبات)


ئەمڕۆ(63)ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات) رەت دەبێ، ئەو كاروانەی وێرای كۆسپ و بەربەستی زۆر بەردەوام بووە و توانیویەتی وەك رۆژنامەیەكی رەسەن خزمەت بە بواری رۆژنامەگەری و رۆشنبیری بكات.

تەمەنی پڕ بەخششی(خەبات)شایەتی گرنگی و رۆڵی بەرچاوی دەدەن لە بەرەوپێشبردن و پەرەگرتن و دەوڵەمەندكردنی رەوتی رۆژنامەوانی بەتایبەتی و بزاڤی رۆشنبیری بە گشتی، بۆیە (خەبات)بەردەوام خاوەن سیستەم و پلانێكی پیشەوەرانە و رێكوپێكە بەو پێیەی پەیرەوی پرەنسیپ و ئیتیكی راستەقینەی رۆژنامەوانیی دەكات بە رەچاوكردن و بەهەندگرتنی مسداقیەت و بەرپرسیاریتی.
رۆژنامەی(خەبات) لە هەموو روویەكەوە خزمەتی گەنجینەی كولتووری و رۆشنبیری نەتەوەیی گەلەكەمانی كردووە، لەوانەش لە رووی زمان و مێژوو و بە ئەرشیفكردن، هەروەها سەرچاوەیەكی مێژوویی و ئەكادیمی و مەعریفیشە بۆ توێژی میدیاكاران و رۆشنبیر و ئەكادیمیستان، بۆیە هەمیشە مایەی رێز و ستایش و شانازییە.    

لە (63)ەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات) وێرای پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەو پێشچوونی رۆژنامەكە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی رۆژنامەی(خەبات) دەكەین و، دەستی ماندووبونتان دەگوشین، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو روویەكەوە بەرەو پێش بچن... 

دەزگای رۆشنبریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
4ـی نیسانی 2022
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.