Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 05:17

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان زێلێنسکی و پۆتین به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکی پارتی خزمەتکاری گەلی ئۆکراینا، دەیڤید ئاراخامیا، رایگەیاند کە رەشنووری رێککەوتننامەی ئاشتی وەک پێویست ئامادەکراوە کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە نێوان ھەردوو سەرۆکی ئۆکراینا و رووسیا راوێژی لەسەر بکرێت و ئەمەش لەلایەن رووسییەکانەوە پشتڕاستکراوەتەوە و کۆبوونەوەی سەرکردەکانیش لەوانەیە لە ئیستانبوڵ یان ئەنقەرە ئەنجام بدرێت.

دەیڤید ئاراخامیا کە لە ھەمان کات سەرکردایەتی شاندی دانوستانکاری ئۆکراینا دەکات بۆ کەناڵێکی لۆکاڵی ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کرد.

سەرۆکی پارتی خزمەتکاری گەلی ئۆکراینا ئاشکرای کرد کە رەشنووسی رێککەوتنی ئاشتی کە لەلایەن ئۆکرایناوە لە دانوستانەکانی ئیستانبوڵ پێشنیازکراوە، جگە لە پرسی کریمیا لەلایەن رووسیاوە بە شێوەیەکی زارەکی قبوڵکراوە و گوتیشی: لایەنی رووسی ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە رەشنووری رێککەوتننامەی ئاشتی وەک پێویست ئامادەکراوە کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە نێوان ھەردوو سەرۆکی ئۆکراینا و رووسیا راوێژی لەسەر بکرێت. لە ئێستادا ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە ئەو پرسانەی پێشتر گفتوگۆمان لەسەر کردووە بیگەیەنینە ھەنگاوی کۆتایی و ئامادەکاری بکەین بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتەکان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی گفتوگۆی کردووە و ئامادەیی خۆی بۆ میوانداریی کۆبوونەوەی ھەردوو سەرۆکەکە راگەیاندووە.

راشیگەیاند کە تا ئێستا کات و شوێنی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی وڵاتەکان (پۆتین و زێلێنسکی) دیار نییە. بە ئەگەرێکی زۆر لە ئیستانبوڵ یان لە ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.