له‌یاری لوتكه‌ی گه‌ری سی خولی ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و سێڤییا رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه، یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌واو بوو.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه كورانی تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌هێرشی چر و به‌رده‌وام ده‌ستیان به‌یاریكرد، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوو.
له‌گێمی دووه‌م قوتابیه‌كانی چاڤی به‌رده‌وامبوون له‌هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی تیپی میوان، دواجار له‌خوله‌كی حه‌فتاو دوو پیدرۆ گۆنزالیس دوای جمووجۆلێكی تاكه‌كه‌سی به‌لێدانێكی به‌هێز تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاله‌كانی ئه‌م تیپه په‌نجاو حه‌وت خاڵ و هاته خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی، به‌مه‌ش جیاوازی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و یانه‌ی بارسێلۆنای خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م بووه دوانزه خاڵ، هه‌رچی یانه‌ی سێڤیایه به‌جیاوازی گۆڵ له‌خانه‌ی چواره‌م دێت دوای بارسێلۆنا و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه هه‌رسێ یانه په‌نجاو حه‌وت خالیان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.