له‌گه‌ری سی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو له‌سه‌ر یاریگا خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی رووبه‌رووی یانه‌ی ئه‌ڵچی بۆوه، یاریه‌كه به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌تیك بیلباو ته‌واو بوو.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی سی و دوو ئه‌لێكس برینجۆر گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ میواندار تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م بیلباو به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی بیلباو چه‌ندین گوشاریان برده سه‌ر گۆڵی ئه‌لچی تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش ئه‌سیر فیلالیبری گۆلی دووه‌می بۆ ئه‌تله‌تیك بیلباو تۆماركرد، یاریه‌كه به‌ره‌و كۆتایی بوو، له‌كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه یانه‌ی ئه‌ڵچی له‌رێی یاریزان جۆسان بۆماریچ گۆلێكی تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو ته‌واو بوو.
له‌لالیگادا بیلباو سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ڵچی تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.