له‌گه‌ری سی و یه‌كی خولی كالچۆ، یانه‌ی ئه‌تله‌نتا له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ناپۆلی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كرد، یاریه‌كه به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌سێ گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ناپۆلی ته‌واوبوو.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی چوارده تیپی میوان لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، لۆرینزۆ ئه‌نسینی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ناپۆلی تۆماركرد، گوشاره‌كانی ناپۆلی درێژه‌ی هه‌بوو.
ئه‌م جاره‌یان له‌خوله‌كی سی و حه‌وت ماتیۆ پۆلیتانۆ گۆلی دووه‌می بۆ ناپۆلی تۆماركرد، به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌م ناپۆلی به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌كه مام ناوه‌ند بوو، له‌خوله‌كی په‌نجاو هه‌شت مارتن دی رۆی گۆلێكی بۆ ئه‌تله‌نتا تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی ناپۆلی به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وڵه‌كانیان تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك ئه‌لیف ئه‌ڵماس گۆلی سێیه‌م و كۆتایی بۆ ناپۆلی تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ناپۆلی ته‌واو بوو.
به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاله‌كانی ناپۆلی بووه شه‌ست و شه‌ش خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌خانه‌ی دووه‌م دێت له‌دوای میلانی پێشه‌نگ.
له خولی ئیتاڵیادا ناپۆلی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌تله‌نتا تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.