Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:57

لاو كارلۆس ئه‌لكارازی ئیسپانی دووه‌مین نازناوی له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی میامی ماسته‌رز له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی ئیسپانی لاو كارلۆس ئه‌لكاراز توانی دووه‌مین نازناو له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌رز بكاته‌وه‌.
 ئه‌لكاراز رووبه‌رووی تێنسزانی نه‌رویژی كاسپه‌ر رۆد بۆوه‌، له‌سه‌رتای یاریه‌كه‌ كارلۆسی ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵان بالاده‌ستی خۆی سه‌پاندو توانی له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و په‌نجاو دوو خوله‌ك یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر بباته‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، شه‌ش چوار.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی كارلۆس ئه‌لكارازی ئیسپانی ته‌واو بوو، به‌مه‌ش بووه‌ سێیه‌مین یاریزانی بچووكترین یاریزان له‌مێژووی پاله‌وانیه‌تیه‌كانی ماسته‌رز براوه‌ی نازناوه‌كه‌ بێت، له‌رابردوو تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك چینی مایكل چانچ و رافائیل نادالی ئه‌فسانه‌ی ئیسپانی ئه‌م نازناوه‌یان له‌ته‌مه‌نی بچووكی بردۆته‌وه‌.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كۆی نازناوه‌كانی كرده‌ سێ نازناو، جێی ئاماژه‌یه‌ كارلۆس ئه‌لكاراز له‌سالی دوو هه‌زارو بیستو دوو له‌كۆی بیست یاری كه‌ ئه‌نجامی داوه‌ له‌هه‌ژده‌ یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌، دوای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ش له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا كارلۆس سوپاس و ستایشی هانده‌رانی له‌ئیسپانیا و ئه‌مه‌ریكای لاتینی كرد.
 هه‌روه‌ها ناوبراو وتی خۆشحالم كه‌ توانیم ئه‌م نازناوه‌ به‌رز بكه‌مه‌وه‌، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ هه‌ستم به‌ماڵی خۆم كرد، بۆیه‌ مایه‌ی خۆشحالیه‌ من له‌ میامی یاری ئه‌نجام ده‌ده‌م، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ئه‌م تێنسزانه‌ ئیسپانیه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی میامی به‌هێز و توانایه‌كی زۆر بووه‌، بۆیه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ده‌كه‌مه‌ دیاری بۆ هانده‌رانم و خانه‌واده‌كه‌م زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوان و پاڵپشتم بوونه‌، به‌تایبه‌ت ڕاهێنه‌ر خوان كارلۆس فیریرۆ.   

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.