Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:17

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا گۆڵدن ستیت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یۆتاجاز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری حه‌فتاو هه‌شتی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژئاوا تیپی باسكه‌ی گۆڵدن ستیت به‌ئه‌نجامی سه‌دو یانزه‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو حه‌وت خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی باسكه‌ی یۆتاجاز تۆماركرد.
له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ تیپی میوان باشتر ده‌ركه‌وتوو و توانی به‌ئه‌نجامی په‌نجاو هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چلو پێنج خاڵ له‌پێشه‌وه‌بێت.
 له‌نیوه‌ی دووه‌م میواندار رێره‌وی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌لگه‌رانده‌وه‌و توانی له‌م نیوه‌یه‌ زۆرترین خاڵ تۆماربكه‌ن، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو یانزه‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو حه‌وت خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی باسكه‌ی گۆڵدن ستیت ته‌واو بوو.   
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.