مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (63)ەمین ساڵیادی دهرچوونی ڕۆژنامهی خهبات پیرۆز دهكات.
دهقی پهیامهكه:
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی(63)ەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات)
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی نووسین و کادیر و کارمەندانی رۆژنامەی (خەبات)
رۆژنامەی (خەبات) وەكو یەكەمین رۆژنامەی رۆژانە، یەكەمین ژمارەی لە(4ـی نیسانی 1959)دەرچوو، ئەمەش بە دەستكەوتێكی گرنگ و بایەخداری بزاڤی رۆشنبیری و سیاسی گەلەكەمان دادەنرێ، بۆیە رۆڵ و كاریگەری خۆی هەیە لە پێشكەوتنی بزووتنەوەی رۆژنامەگەری كوردی و كولتوور و رۆشنبیری رەسەنی كوردەواریدا.
رۆژنامەی (خەبات) كە زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بە درێژایی كاروانی كاركردنی هەمیشە سەكۆیەكی كراوە و ماڵی رۆشنبیران و نووسەر و رۆژنامەنووس و ئەدیب و خوێنەرانی بووە و تا ئەمڕۆش لەو پەیامە پیرۆزەیدا بەردەوامە بۆ دەوڵەمەندكردنی گیانی دیالۆگ و داكۆكیكردن لە ئازادی رادەربڕین و خستنەڕووی كێشە و گیروگرفتەكانی خەڵك و هاووڵاتیان بە بێ جیاوازی.
كار و بەرنامەی رۆژنامەی (خەبات) هەمیشە رەنگپێدەری خواست و ویستی گەلەكەمان بووە، لەو بوارەشدا رۆڵی شیاوی خۆی بینیوە لە هۆشیاركردنەوە و جۆشدانی بیروباوەڕی راستەقینەی نەتەوەیی و نیشتیمانی و بەرەو پێشبردنی ئەو پرس و كێشە چارەنووسسازانە.
(63)ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات) مایەی شانازییە بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان و مێژووی رۆژنامەگەری كوردی، لەبەر ئەوەی تایبەتمەندیەتی خۆی لە بواری رۆژنامەنووسیدا سەلماندووە وەكو رۆژنامەیەكی رەسەن و راستەقینە و بەرپرسیار لە بواری رۆژنامەوانی و راگەیاندندا.
لە(63)ەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات)دا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و نووسەران و خوێنەرانی ئازیزی رۆژنامەكەتان دەكەین و، دووبارە پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ بەردەوام بوون و پێشكەوتنی رۆژنامەكە رادەگەیەنین و ئومێدی سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین..
سڵاو بۆ گیانی پاكی ئەو رۆژنامەوانە پێشەنگ و ماندوونەناسانەی لەو رێگایەدا سەریان نایەوە و ئەو كاروانەیان بە ئەمڕۆ گەیاند..
بەرز و پیرۆزبێت(63)ساڵەی تەمەنی رۆژنامەی(خەبات)..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
4ـی نیسانی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.