له نێو مێژووی گۆرانی كوردیدا هه‌ندێ بابه‌تی هونه‌ری هه‌ن كه هه‌ڵگری بنه‌مای فیكر و ئایدۆلۆژیای تایبه‌تن.
له‌نێو ئه‌م هونه‌ره‌دا پۆلینكردنی گۆرانی بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ژیانی خه‌ڵك و گوزه‌رانی ئاسته‌میان ده‌بێ و به‌وردی شیبكرێنه‌وه, ( گۆرانی نه‌ته‌وه‌یی ) و ( سروودی نیشتیمان ) و (گۆرانی دڕامی ) به‌شێكن له‌و بابه‌تانه‌ی كه سه‌لیقه و كارامه‌یه‌كی زۆری ده‌وێ.
گۆرانی ( نان ) كـــهبهدهنگی هونه‌رمه‌ندی ژانگـرتوو(نه‌جمه‌ی غوڵامی) تۆماركـراوه هه‌ڵگری ئه‌و بنه‌ما تراژیدی و فیكریانهیه كه ژیانی هه‌زاره‌ها كرێكاری له ناخدا هه‌ڵگرتووه، ده‌نگی (نه‌جمه‌ی غولێمی) له زانستی موزیكدا ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه ( 13 ) ده‌نگی موزیكی زۆر به لێهاتوویی ئه‌زبه‌ر ده‌كات و له چینه ده‌نگی ( باریتۆن ) تا ده‌گاته ده‌نگی ( تینۆر )ی یه‌كه‌م میانه‌ی نێوان ده‌نگ و ئادای هونه‌ری زۆر به شاره‌زایی ئادا كردووه.
هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین رسته‌ی (من ئه‌و كه‌سه‌م) ده‌ست پێده‌كات و هاوارێكه بۆ تێكهیشتن و پاڕانه‌وه‌یه‌ی كه له خودی ژیان كه نابێ ژیان هه‌رزانتر بێ له ( نان )!!، میلۆدی گۆرانی درامی ( نان ) تێكستێكی هونه‌ری به‌رزه, موزیك تیایدا رۆڵی هێوركردنه‌وه‌ی ده‌روونی پڕ كڵپه‌ی كرێكاری ماندوو نه‌ناس ده‌كا.
له‌گه‌ڵ هه‌ر رسته‌یه‌كی پڕ مانای ده‌قی شیعره‌كه موزیكی پێشه‌كی و كۆپله‌كانی ناو گۆرانییه‌كه به نێو میانه هه‌ڵبه‌زو دابهزیوهكاندا گوزه‌ر دهكاو هاڕمۆنیایهكی به مۆرك كوردی و ئادای تراژیدی پاڵپشتی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ن كه دڵنیام له هه‌موو ئان و سات له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و هزری كرێكار و بازووی پڕ ئاوات و خۆزگه‌ی ده‌وێ.
وه‌كو ئه‌زموون و ته‌كنیكی هونه‌ری (نه‌جمه‌ی غوڵامی) له‌م گۆرانییه‌دا به‌هه‌ست و ریتم و ره‌مزێكی تازه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌لأ ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌كا. له‌ڕووی پێكهاته‌ی ته‌واوی بابه‌تی گۆرانییه‌كه‌ش ئه‌وا ده‌كرێ بڵێین (گۆرانی نان) له گڕوتینێكی تازه‌یدا به ئادای گۆرانی ئاوازدا، چونكه هه‌ندێجار ئاوازێك له‌دایك ده‌بێ كه‌خۆی هه‌ڵگری مانا ئهدهبییهكهشهو دواتر به دوای ده‌قێكی شیعریدا ده‌گه‌ڕێین تا بیكه‌ین به پۆشاك و به‌رگی ئاوازه‌كه.
هه‌ر بابه‌تێكی هونه‌ریش گه‌ر له ده‌ستپێكه‌وه به ترپه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌ستی پێكرد, ده‌بێ ( كهدانزه ) كه‌شی به‌هه‌مان شێوه بێ و ئایدیای ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌ی له كۆلأ بێ. هونه‌رمه‌ندی ئازیزمان ( نه‌جمه‌ی غوڵامی ) خۆی له‌نێو واقیع و ژیانی ئه‌و كات ژیاوه‌و ده‌زانێ حورمه‌تی ئاره‌ق رشتنی نێو چاوان چه‌ند پیرۆزه.
كه‌واتا گوتن و ئادای گۆرانییه درامیهكه له‌نێو ناخ و ده‌روون و باگراوندی كاركردنی رۆژانی رابردوو له‌دایك بووه، بۆیه به‌مجۆره هاته وجود و هه‌ستی سه‌ر له‌به‌ری مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند، وه‌كو شاعیری گه‌وره‌ش (ئه‌دۆنیس ) وته‌نی:( بۆ عه‌شقی خۆر زۆر دوور رۆیشت بیابان بۆیه به‌مجۆره سووتا)!!.
گۆرانی نان
من ئه‌وكه‌سه‌م هه‌موو رۆژێ هه‌ی ژین هه‌ی ژین
ژیانی ئه‌مڕۆم ئه‌فرۆشم بۆ كڕینی نانی سبه‌ی
ئه‌مڕۆش دیسان هاتوومه ده‌ر هه‌ی ژین هه‌ی ژین
ژیانی ئه‌مڕۆم ئه‌فرۆشم بۆ كڕینی نانی سبه‌ی
لێم ناكڕێ خاوه‌نی نان لێم ناكڕێ
هه‌نگاوێكم په‌نگاوه‌ته بین و گه‌روم هه‌ی داد هه‌ی بێداد
له‌م بازاڕه بێ ره‌حمه‌دا ژیان هه‌رزانتره له
ن- ئامانج غازی
گۆرانی ((نان)) له‌نێو موزیكی خۆراكی گیاندا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.