Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 05:15

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە بارەی دۆزینەوەی تەرمی 419 هاووڵاتی لە ئۆکراینا ده‌كات

کوردستان TV
100%


سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بەهۆی دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆر تەرمی هاووڵاتی مەدەنی لە ناوچە رزگارکراوەکانی نزیک کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا، داوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ دەکات بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە مردنیان.

دوای ئەوەی سوپای رووسیا لە ناوچەکانی نزیک کیێڤ کشایەوە، ئەو دیمەن و زیانە گیانیانەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ناوچەکە دەرکەوتن بوونە جێی مشتومڕ.

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سەبارەت بە بابەتەکە لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە تەرمی ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی لە شاری بوچا دۆزراونەتەوە تووشی سەرسوڕمانی کردوون.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی کرد لە بارەی مردنی ئەو مەدەنیانە و رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ پێویستە بۆ لێپرسینەوەیەکی کاریگەر.

سوپای ئۆکراینا کە لە یەکی نیساندا شاری بوچا نزیک کیێڤ لە دەست هێزەکانی رووسیا رزگار کرد، رووبەڕووی شارێک بووەوە کە بیناکانی رووخا بوون و شەقامەکانی پڕ تەرم بوو.

سەرۆکی داواکاری گشتیی ئۆکراینا، ئیرینا ڤێنێدیکتۆڤا ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە ناوچەی کیێڤ تەرمی 410 هاووڵاتی مەدەنی دۆزراوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.