ئه‌مڕۆ 4ی نیسان رۆژی جیهانی مینه ، رۆژی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییه له مین ،له به‌رواری 8ی كانونی یه‌كه‌می 2005 كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری له‌باره‌وه دا كه 4ی نیسانی هه‌موو ساڵێك بۆی دیاریبكرێت. به‌و بڕیاره‌ش كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هانی ده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌دات به پاڵپشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراو و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی توانا نیشتمانیه‌كانی په‌یوه‌ست به كاروباری مین له‌و وڵاتانه‌ی كه مین و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڕه‌شه له ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كات
له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی شه‌ڕه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌ته‌كانی عێراق به ملیۆنان مینی تێدا چێنراون، تائێستاش زیاتر له سێ هه‌زار شوێنی مه‌ترسیداری بهمینداچێنراو، له كوردستان هه‌ن.
له ساڵی 1961ـه‌وه تاوه‌كو 1991 به به‌رده‌وامی مین له باشووری كوردستان چێنراون، ته‌نیا له‌ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا له ساڵی 1980 بۆ 1988 نزیكه‌ی 6 بۆ 8 ملیۆن مینی جۆراوجۆر به درێژایی سنووری هه‌ردوو وڵات و، به قوڵای 10-30 كیلۆمه‌تر له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، چێنراون.
حكومه‌تی به‌عس له‌كاتی شه‌ڕی عێراق ئێران و له سه‌روبه‌ندی شۆڕشه‌كانی كورد، مینی له هه‌رێمی كوردستان چاندووه، دواتریش داعش له دوای ساڵی 2014 چه‌ند ناوچه‌یه‌كی مینڕێژكرد.
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان، تائێستا زیاتر له 13 هه‌زار و 422 هاونیشتمانی بوونه‌ته قوربانی مین و ته‌قه‌مه‌نی، له‌و ژماره‌یه‌شدا دوو هه‌زار و 644 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 10 هه‌زار و 778كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی مینه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.