زۆر جار هه‌ندێك كه‌س پرسیار ده‌كه‌ن بۆ ئیمساكیه‌ی ره‌مه‌زان دروست ده‌كه‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌دی ئه‌و كاتژمێره‌ی له مزگه‌وته‌كانه كاته‌كه‌ی ته‌واو نییه ؟
له وڵامدا مامۆستا (مه‌حموود محه‌مه‌د) وتار خوێنی مزگه‌وتی كۆمه‌ڵگای گه‌ڵاڵه روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژی ره‌مه‌زان روكنێكه له روكنه‌كانی ئایینی ئیسلامی پیرۆز ده‌بێت له هه‌موو لایه‌كه‌وه گرنگی ته‌واوی پێ بدرێت ، بۆیه‌خودای گه‌وره له قورئاندا ده‌سپێكی كاتی به رۆژوو بوونی دیاركردووه كه ده‌رچوونی به‌یانی راستگۆیه (الفجر الصادق) وه كۆتاكه‌ی تارۆژ ئاوابوونه (مه‌غریب)ه هه‌روه‌ك له سوره‌تی البقره ئایه‌تی(187 ) ئاماژه‌ی پێكردووه ، پێغه‌مبه‌ریشمان له فه‌رمووده‌كانی كاتی دیار كردووه له فه‌رمووده‌ی ژماره (1951 ) له‌سه‌حیحی بوخاری".
هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌حموود ده‌ڵێت" كه 15 خوله‌ك پێش بانگ ئیمسك دانراوه به‌ڵگه له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌رمان هه‌یه كه‌نێوان وازهێنان له پارشێو خواردنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌گه‌ڵ بانگی به‌یانی به‌قه‌ده‌ر خوێندنی په‌نجا ئایه‌ت بووه، له‌فه‌رمووده‌ی ژماره (1955 ) له‌سه‌حیح بوخاری هاتووه، بۆیه واباشه خه‌ڵك پابه‌ندی ئیمساك بێت كه ئه‌وه‌ش كۆ ده‌نگی هه‌رچوار مه‌زهه‌به‌كانه ".
مامۆستا مه‌حموود زیاتر ده‌ڵێت" ده‌بێت ئه‌وه بزانین كاته‌كانی بانگ له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر جیاوازه، له وه‌رزێك بۆ وه‌رزێكی تر جیایه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك كه په‌یوه‌ندی به زانستی جوگرافیا‌و گه‌ردونناسی هه‌یه وه‌ك :
1- جیاوازی هێله‌كانی درێژی كه‌نێوان هێل و هێلێكی تر 4 خوله‌كه .
2- جیاوازی نێوان هێله‌كانی پانی كاریگه‌ری له‌درێژی و كورتی شه‌و ورۆژ هه‌یه .
3- به‌رزی و نزمی له‌ئاستی رووی ده‌ریاوه ... وه هه‌ندێ شتی تر" ...
له‌كۆتاییدا مامۆستا مه‌حموود ده‌ڵێت"بۆیه ده‌بینین جیاوازی له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆ نموونه سلێمانی پێنج خوله‌ك له‌پێش هه‌ولێره، هه‌ولێریش نزیكه‌ی 7 خوله‌ك له‌پێش دهۆكه، بۆیه نابێت خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سلێمانی ئێواره رۆژوو بشكێنن ،سه‌باره‌ت به سۆران و چۆمان و مێگه‌سۆر له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له‌بانگی به‌یانی و مه‌غریب جیاوازیان هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (گی پی ئێس) ئه‌م حیسابانه‌م كردووه، له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی جیهانی به‌راوردی ده‌كه‌م، (پێوه‌ری زانكۆ كراتشی پاكستانی، ده‌سته‌ی پێوانه‌ی میسری..هه‌ر بۆیه سۆران و چۆمان و قه‌سرێ له‌پێش هه‌ولێرن و مێرگه‌سۆر له‌پاش هه‌ولێرن، ده‌بێت وریابین چونكه كات له‌ئیسلام زۆر گرنگه و پابه‌ند بوون به‌كات هۆیه‌كه بۆ قبول بوونی عیباده‌ت ".
ئا- كامران
ئیمساكیه‌ی ره‌مه‌زان بۆ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.