بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، دوای کشانەوەی هێزەکانی رووسیا لە شارۆچکە بووچای ئۆکراینی دەیان تەرم لەسەر شەقامەکانی ئەم شارۆچکەیە کەوتوون و خەندەقێکیش دۆزراوەتەوە کە بە درێژایی 45 پێ لە زەوی کڵێسایەک هەڵکێندراوە و تێیدا گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەیە و تەرمی دەیان کەسی تێدایە و بەشێکیان منداڵن.
ئۆکراینا هێزەکانی رووسیا تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە شارۆچکەی بووچا، لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئەو دەنگۆیانەی ئۆکراینای رەت کردەوە.
دوای کشانەوەی هێزەکانی رووسیا لە ناوچەکانی دەوروبەری کیێڤ سەرۆکی شارۆچکەی بووچا کە ناوچەیەکی رزگارکراوە و دەکەوێتە دووری 37 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای کیێڤی پایتەختەوە گوتی، لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم شارە لە لایەن چەکدارە چیچانییەکانەوە زیاتر لە 400 کەس لە لایەن هێزەکانی رووسیاوە کوژران.
لای خۆیەوە ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لهبارهی دۆزینهوهی تهرمی هاووڵاتیی سڤیل له شارۆچکەی بووچای ئۆکراینی گوتی: تەرمی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی لە شارۆچکەی بووچا دۆزراونەتەوە تووشی سەرسووڕمانی کردوین و لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ پێویستە بۆ لێپرسینەوەیەکی کاریگەر.
رووسیا بە کۆمەڵکوژیی خهڵكی سڤیل و تاوانی جەنگی تۆمەتبار دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.