له‌پاریسی پایته‌ختی وڵاتی فه‌ره‌نسا، پێشبركێی ماراسۆنی پاریسی نێو ده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو، له‌سه‌ر ئاستی كچان كچه راگه‌ری كینی جۆدیس جیبتۆم توانی براوه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م بێت كاتێ ماوه‌ی پێشبركێكه‌ی به‌دوو كاتژمێژو نۆزده خوله‌ك و چل‌و هه‌شت چركه ته‌واو كرد.
به‌م ئه‌نجامه جۆدیس توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات، له‌پێشبركێی سالی دوو هه‌زارو حه‌ڤده هاونیشتمانیه‌كه‌ی بیۆریتی توانی بووی به‌جیاوازی شه‌ست و حه‌وت چركه ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌نێوی خۆی تۆمار بكات.
ئه‌مجاره‌یان جۆدیس بالاده‌ستی خۆی سه‌پاندو ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد، پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌میش بووه به‌شی هه‌ردوو كچه راكه‌ری ئه‌سیوبی فانتۆ جیما و بیسۆ سادۆ، سه‌باره‌ت به‌ركابه‌ری ئاستی كوران، راكه‌ری ئه‌سیوبی دیسۆ گیلمیسا توانی ماوه‌ی ماراسۆنه‌كه به‌دوو كاتژمێر و پێنج خوله‌ك و حه‌وت چركه ته‌واو بكات.
به‌م ئه‌نجامه دیسۆی ته‌مه‌ن بیست‌و چوار ساڵان به‌جیاوازی سێ چركه له‌پێش هاونیشتمیانیه‌كه‌ی سیڤۆ تۆرا هات كه له‌ماراسۆنی كالیفۆرنیای دوو هه‌زارو بیست‌و یه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنابوو، پله‌ی سێیه‌میش بووه به‌شی راكه‌ری فه‌رنسی مۆرهاد ئه‌دمۆنی.
پێشبڕكێی ماراسۆنی پاریسی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.