ماوه‌یه‌كه یانه‌ی لیڤه‌رپول و محه‌مه‌د سه‌لاحی هێرشبه‌ری میسری ئه‌م یانه‌یه لهگفۆگۆدابوون به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی ناوبراو له‌گه‌ڵ ریدز، له‌مباریه‌وه رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی ئاماژه‌ی بۆكردوه، سه‌لاح به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپول، ئاماده‌یی نیشانداوه داواكاریه‌كانی كه‌م بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی میره‌ر روونیكردۆته‌وه له‌سه‌ره‌تادا سه‌لاح داوه‌ی بری پێنج سه‌د هه‌زارو پاوه‌ندی كربوو وه‌ك مووچه له‌لایه‌ن یانه ئینگلیزیه‌كه پێێ بدرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ناوبراو داواكاریه‌كه‌ی بۆ بری هه‌زار پاوه‌ند هه‌فتانه كه‌م كردۆته‌وه، بۆیه ده‌بێ سوورپۆشه‌كان ئاماده‌یی خۆیان نیشان بده‌ن له‌پێناو نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی محه‌مه‌د سه‌لاحی میسری، به‌قسه‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو سه‌لاح خۆشحاله له‌گه‌ل ریدز، بۆیه ئومێد ده‌خوازێت تا كۆتایی كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ل سوور پۆشه‌كان به‌رده‌وام بێت.
محه‌مه‌د سه‌لاح به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول ئاماده‌یی نیشانداوه داواكاریه‌كانی كه‌م بكاته‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.