Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 04:17

ئەنجوومەنی دادوەری: ڕێژەى جیابوونەوە له‌ هه‌رێمی كوردستان بەرزبووەتەوە

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی دادوەری هه‌رێمی كوردستان ئاماری مامه‌ڵه‌كانی ساڵی 2021ی فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی بڵاوکردەوە. 

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئامارێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "لە ساڵى ڕابردوودا لە  هەرێمى کوردستان 54 هەزار و 837 پڕۆسەى مارەبڕین لە دادگەکان ئەنجامدراون، لەم ڕێژەیەش 11 هەزار و 699 حاڵەتى جیابوونەوە تۆمارکراون."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ژمارەى ئەنجامدانى پڕۆسەى هاوسەرگیرى و جیابوونەوە، لە ساڵى 2021 بەراورد بە ساڵی 2020  زیادى کردووە.


هه‌ر به‌پێی ئامارەکەی ئەنجوومەنی دادوەری لە ساڵى 2021دا، 54 هەزار و 837 پڕۆسەى مارەبڕین لە دادگەکان ئەنجامدراون، لەم ژمارەیەش 18 هەزار و 964 مامەڵەى مارەبڕین لە هەولێر بووە ، هەروەها 20 هەزار و 147 مامەڵە لە سلێمانى، 2هەزار و 285 مامەڵە لە گەرمیان، 13هەزار و 441 مامەڵە لە دهۆک ئەنجامدراوە.
 هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە هه‌ر  له‌ ساڵی  رابردوودا پڕۆسەى هاوسەرگیرى بەراورد بە ساڵى 2020 زیادی کردووە، بەشێوەیەک لە هەولێر 2 هەزار و 161 حاڵەت، لە سلێمانى 4 هەزار و 285 حاڵەت، لە دهۆک هەزار و 696 حاڵەت ، لە گەرمیان 234 حاڵەت بووه‌.


 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ کە لە کۆى ئەو 54 هەزار و837 کەسەى کە پڕۆسەى هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، 11 هەزار و 699 حاڵەتى جیابوونەوە تەڵاق روویداوە، کە 4 هەزار و 43 حاڵەت لە هەولێر و 4 هەزار و 767 حاڵەت لە سلێمانى و  هەزار و 93 حاڵەت لە گەرمیان،  هەزار و 769 حاڵەت لە دهۆک بووە.

ڕوونیشی کردۆتەوە کە رێژەى تەڵاقدان و جیابوونەوە لە ساڵى 2021 بەراورد بە ساڵى 2020 زیادى کردووە، بەشێوەیەک رێژەى جیابوونەوە لە ساڵى 2021 بەراورد بە 2020 لە هەولێر 782 حاڵەت، لە سلێمانى هەزار و 765 حاڵەت، لە دهۆک 493 حاڵەت، لە گەرمیان 515 حاڵەت بووه‌.
هەر لە ئامارەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە زۆرترین حاڵەت بەهۆى نەگونجانەوە بووە کە هەزار و 217 حاڵەت بووە ، جیاوازى تەمەن 37 حاڵەت، نەزۆکى 8 حاڵەت، ئابوورى73 حاڵەت، کۆمەڵایەتى 87 حاڵەت بووە.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئاماره‌كه‌ی ئەنجوومەنی دادوەری سه‌باره‌ت به ‌ژنهێنانی دووه‌م به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌، 101 حاڵەت لە دادگەکان مامەڵەى یاسایى بۆ ئەنجامدراوە کە زۆرترینى لە هەولێر بووە بە 73 حاڵەت، لە  دهۆک 21 حاڵەت،  سلێمانی تەنها 7 رێگەپێدان بە هێنانى ژنى دووەم ئەنجامدراوە، گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه‌.


کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.