Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 04:17

پارێزگاری هەولێر: بەدڵ و بەگیان خزمەتى کۆیە دەکەین

کوردستان TV
100%


پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا جەختی کردەوە کە بەرپرسن لە هەر کەموکوڕییەک لەهەر شوێنێکى سنوورى پارێزگاکە هەبێت، کۆیەش یەکێکە لە قەزا گرنگەکانى هەولێر و بەدڵ و بەگیان خزمەتى دەکەن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە لە دیوانى پارێزگا کۆبوونەوەیەکى تایبەتمان سه‌باره‌ت بە خزمەتگوزارى و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکانى سنوورى قەزایی کۆیە ئەنجامدرا.

ڕاشیگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا وێڕاى دەستخۆشیمان لە قایمقام و بەرپرسانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى سنوورى قایمقامیەتى قەزایی کۆیە بۆ بەجێگەیاندنى ئەرک و کارەکانیان بە ڕێکوپێکى، ئاماژەمان بەوە دا وەکو پارێزگاى هەولێر بەرپرسین لەهەر کەموکوڕییەک لەهەر شوێنێکى سنوورى پارێزگاکەمان هەبێت، کۆیەش یەکێکى لە قەزا گرنگەکانى هەولێر و بەدڵ و بەگیان خزمەتى دەکەین.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەکەدا تیشکمان خستەسەر  کێشەى خاوەن مۆلیدەکان لە ناوەندى قەزایی کۆیە، لەمبارەیەوە بڕیارماندا هەر خاوەنى مۆلیدیەک پابەند نەبێت بەو بەڵێنامەیەى لە قایمقامیەتى قەزایى کۆیە داویەتى، ڕێکارى یاسایی لەبەرمبەردا بگیرێتەبەر و کەسێکى دیکەى لە شوێنى دابنرێت.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە "هەر له‌تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکە سەبارەت بەچاککردن و نۆژەنکردنەوەى ڕێگەوبانى کۆیە و ئەو بارهەڵگرانەى لەسلێمانى بۆ هەولێر و بە پێچەوانەوە لەهەولێرەوە بەرە و سلێمانى بەشارى کۆیەدا دەڕۆن، بڕیارماندا لەهاتنیان بە ڕێگەى کۆیە بێن بۆ هەولێر و لەگەڕانەوەشیان لەهەولێرەوە بۆ سلێمانى بەڕێگاى سماقوڵیدا بگەڕێنەوە، سەبارەت بە پڕۆژەى دووسایدى کۆیە - هەولێریش، وەکو پارێزگاى هەولێر داوا لە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین، پرۆژەی رێگەی دووسایدی هەولێر - کۆیە، بخرێتە ریزبەندیی یەکەمی پرۆژە ستراتیژیەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2022 و دەست بەجێبەجێکردنى بکرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.