وەزارەتی بازرگانی و پیشازی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ئادار دەستی پێ کرد.
وەزارەتەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە بەسەر پەرشتی دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراک هەولێر وە بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی کۆگەکان و سەرجەم ئەمینداری کۆگەکان، دەست بە دابەشکردنـــی بەشەخۆراکـــــی مانگــی (ئاداری 2022) ی هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر کرا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەمڕۆ بەشە خۆراکی بنکەی / 201 ناوشار، گەڕەکەکانی (شۆرش، کوێستان، زانایان، ئاری، کانی، شەقامی سورچیان و شەقامی بەحرکە) دابەش کرا.
هەروەها ڕایگەیاند: ئەو بابەتانەی ئەمڕۆ دابەش کران لە ( زەیت و دۆشاوی تەماتە و شەکر ) پێکهاتبوون.
جەختیشی کردۆتەوە کە هەرکاتێک ( برنج و نیسک و لەتکەنۆک ) گەیشتە کۆگەکانمان ڕاستەوخۆ دابەشی سەر بریکارەکان دەکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم بەشەخۆراکە وەجبەی دووەمی ساڵی 2022 لەسەر لیستی مانگی 3ەیە، بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:-
1- شەکر الاتحاد 1 کیلۆگرام.
2- زەیت الدار یەک دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی 1 قوتی 400 گرام.
4- نیسک 500 گرام .
5- لەتکە نۆکی 500 گرام .
6- برنج تایلەندی 3 کیلۆگرام .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.