Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 02:44

چوارقوڕنە؛ بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێک دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا هاتووە "دوای پێدانی زانیاری كه‌ له‌ پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل له‌ ناحییه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای ڕانیه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان تیدا) ڕه‌نگی سپی كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ ده‌كرێت كه‌ گومانی دزی لێ ده‌كرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌ ده‌ستهات مه‌فره‌زه‌كانمان له‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین (مكافحه‌) گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست، توانیان ده‌ست بەسەر به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بگرن و شوفێره‌كه‌شی به‌ناوی (ع. ا. ک) له‌ ڕه‌گه‌زی نێر ده‌ستگیر بكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشدا کە له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه‌  ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی دزراوه‌، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌پێی ماده‌ی 446 له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی شوێنی ڕوداوه‌كه‌ش، دادوه‌ر بڕیاریدا به‌هه‌واڵه‌كردنی په‌ڕاوه‌كه‌ بۆ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.