نزیكەی تەواوی دانیشتوانی جیهان هەوایەك هەڵدەمژن كە بە مەترسی دادەنرێت بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ.
لە راپۆرتێكدا كە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوی كردووەتەوە زانیاری و بەڵگەی لەبارەی كوالیتی هەوا لە 117 وڵات و زیاتر لە شەش هەزار شار بڵاوكردەوە.
لە راپۆرتەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە سەدا 99ی دانیشتوانی جیهان لە هەلومەرجێكی كەشوهەوادا دەژین كە لە خوار ستاندارتی كوالیتی هەوای رێكخراوی تەندروستیی جیهانیەوەیە و هەوایەكە مەترسیە بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ.
هەروەها باس لەوە كراوە كە لە تەواوی ئەو وڵات و شارانەی بەدواداچوونیان بۆ كراوە هەوا ئەو پارچە بچووكە ماددانەی تێدایە كە زیان بە جەستە دەگەیەنن لەگەڵ دی ئۆكسیدی نایترۆجین، ئەوانەش زۆرتر لەو وڵاتانەدایە كە داهاتیان مامناوەند و كەمە.
لە سەدا 99ی دانیشتوانی جیهان هەوای ناتەندروست هەڵدەمژن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.